ئایا رووسیا هاوشێوەی تورکیا هێزە کوردییەکانی سووریا بە تیرۆرست دەزانێت؟
وەزیری دەرەوەی رووسیا وەڵام دەداتەوە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به‌پێچه‌وانه‌ی توركیا كورد وه‌كو تیرۆرست ته‌ماشا ناكات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌چاوپێكه‌وتنێكی لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ئاڕ تی رووسی رایگەیاندووە: " ئه‌وان له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌مه‌ڕ كوردانی سووریا ده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بۆچوونیان جیاوازه به‌رامبه‌ر به كورد و رووسیا كورد به تیرۆرست ته‌ماشا ناكه‌ن".
راشیگەیاندووە: "ده‌بێ جیاوازی بكرێت به‌وه‌ی چی گروپێكی كورد هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا".
هەر ئەمڕۆ 24/02/2019، رووسیا بە شێوەیەکی فەرمی بڵاویکردەوە کە بەشداریی لە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا دەکەن.
تورکیا هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە "تیرۆرست" دەزانێت و سوورە لەسەر ئەوەی لە سووریا هیچ دەسەڵاتێکییان نەبێت، بەڵام جیا لە تورکیا، هێزەکانی دیکە، جیاواز ئەو هێزە زۆرینە کوردییە لە قەڵەم دەدەن.
H.J