به ژماره.. ئه‌وروپاييه‌كانى ناو داعش رووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى ناديار بوونه‌ته‌وه
800 چه‌كدارى بيانى و 700 ئافره‌تى هاوسه‌ريان و 1500 منداڵ له ده‌ستى هه‌سه‌ده دان
K24 – هه‌ولێر:
پرسى بيانييه‌كانى ناو داعش بووه‌ته پرسێكى سه‌ره‌كیى يهكلاكردنهوهى ئه‌و شه‌ڕه‌ى هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، بۆ نه‌هێشتن و كۆتايهێنان به تيرۆر ده‌ستی پێكردووه.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، 800 چه‌كدارى بيانى و 700 ئافره‌تى هاوسه‌ريان و 1500 منداڵ، له كه‌مپى دهستبهسهرهكانن و رۆژانه‌ش ده‌يان كه‌سى ديكه دێنه ريزى ئه‌و كه‌سانه‌وه.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، داواى له ئه‌وروپاييه‌كان كرد، چه‌كداره بيانييه‌كانى خۆيان له سووريا وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌گه‌رنا ئازاديان ده‌كه‌ن.
پۆليسى سه‌ر به يه‌كێتیى ئه‌وروپا (يۆرۆپۆڵ)، رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 5000 ئه‌وروپايى، كه زۆربه‌يان به‌ريتانى، فه‌ره‌نسايى، ئه‌ڵمانى و بهليجيكايين، روويان له سووريا كردووه بۆ شه‌ڕكردن له ريزى داعشدا و له‌و ژماره‌يه، ته‌نيا 1500 كه‌سيان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانيان.
به‌ريتانيا:
به‌رپرسانى به‌ريتانيا رايانگه‌ياندووه، تا ئێستا 900 كه‌س له به‌ريتانياوه روويان كردووه‌ته سووريا بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزى داعشه‌وه.
جگه له كوژراوه‌كان و ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه، مه‌زنده ده‌كرێت 360 كه‌سيان هێشتا له ناوچه‌كه ماون.
به‌لجيكا:
سه‌نته‌رى تايبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنى مه‌ترسييه‌كان له به‌لجيكا رايگه‌ياندووه، 442 هاووڵاتیی به‌لجيكى چوونه‌ته ريزى داعشه‌وه، له‌و ژماره‌يه 130 كه‌سيان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و 142 كه‌سيان كوژراون و 6 كه‌سيان له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگير كراون و 17 ژن و 32 منداڵ و 2 پياويش، له زيندانه‌كانى عێراق دان.
دانيمارك:
نوێترين ئامارى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته ئاشكرای كردووه، مه‌زنده ده‌كه‌ن 150 دانيماركى له ريزى داعشدا بن. سێيه‌كى ئه‌و ژماره‌يه گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌يان و يه‌ك له‌سه‌ر چوارى ئه‌و ژماره‌يه‌ش مه‌زنده ده‌كرێت كوژرا بن. ئێستا ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه پێنج يه‌كى ئه‌و ژماره‌يه له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا بن.
فه‌ره‌نسا:
به‌رپرسانى فه‌ره‌نسايى به پشت به‌ستن به زانياریى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژينه‌وه له توندڕه‌وى و توندوتيژى رايانگه‌ياندووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه 800 تا 1500 هاووڵاتیى فه‌ره‌نسايى په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه كردبێت. له‌و ژماره‌يه، 300 كه‌سيان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و 300ى ديكه‌يان كوژراون.
به‌رپرسانى فهڕهنسايى ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌سه‌ده 150 چه‌كدارى فه‌ره‌نسى داعشى ده‌ستگير كردووه و ره‌نگه 100 چه‌كدارێكى فه‌ره‌نسايى مابنه‌وه، كه له ريزى چه‌كدارانى داعشدا شه‌ڕ بكه‌ن.
ئه‌ڵمانيا:
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌ڵمانيا ده‌ڵێن 1050 هاووڵاتیى ئه‌ڵمانی له 2013ه‌وه روويان كردووه‌ته عێراق و سووريا. 270 ژن و منداڵى ئه‌ڵمانى ئێستا له عێراق و سووريان و له سه‌دا 75ى منداڵه‌كان له ناوچه‌كانى شه‌ڕدا له‌دايكبوون. ده‌يان هاووڵاتیى ئه‌ڵمانيش له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگير كراوون.
هۆڵه‌ندا:
ئاژانسى هه‌واڵگریى هۆڵه‌ندا رايگه‌ياندووه، 315 هاووڵاتیى هۆڵه‌ندى وڵاته‌كه‌ى خۆيان به‌ره‌و سووريا و عێراق به‌جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزى داعشه‌وه، سێ يه‌كى ئه‌و ژماره‌يه پياو و سێيهكيان ئافره‌ت بوونه و بڕوا وايه، كه 55 كه‌سيان گه‌ڕابنه‌وه هۆڵه‌ندا و 85يان كوژرا بن و 135يان له ناوچه‌كانى شه‌ڕدا گيريان خواردبێت.