ھەرێمی كوردستان و ئێران تاوتوێی ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەكان دەكەن

شاندێكی گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران كۆبوونەوە

K24 - ھەولێر

لەسەر بانگھێشتی كۆماری ئیسلامی ئێران، شاندی دەروازە و گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی ئێرانیان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لە تاران تاتوێی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی دەروازە سنوورییەكان كرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پەیوەندییەکانی گومرگی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای مەھدی میر ئەشرەفی، جێگری وەزیری دارایی و سەرۆكی دەستەی گشتی گومرگەكانی ئێران، كۆبوونەوەیەك لە نێوان شاندی دەروازە و گومرگەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران لە تاران ئەنجامدرا، تەوەری سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیەش باس كردن بوو لە پێشخستنی ئاڵوگۆری بازرگانی و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لە دەروازە سنوورییەكانی نێوان ھەردوولا، ئەوە جگە لە داڕشتنی بەرنامەی نوێی تایبەت بە كاركردنی ھاوبەش .

ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ھاوسنوورە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و بەشێكی زۆری كاڵا و بەرھەمەكانی خۆی ھەناردەی بازاڕەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا بەغدا و ھەرێمی كوردستان لەسەر رێكخستنەوەی خاڵە گومرگییەكانی نێوانیان گەیشتنە رێككەوتن.

ھ.م