جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و شاندێک لە رۆشنبیرانی کورد کۆبوونەوە

"رووسیا کار بۆ یەکگرتوویی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەکات"

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 26/02/2019، شاندێک لە ئەکادیمی و رۆشنبیرانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری ڤلادمیر پوتن بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کۆبوونەوە.

ئەکرەم ئونەن، ئەندامی شاندەکەی رۆژئاوای کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند: "باسمان لە پرسەکانی رۆژئاوای کوردستان ، سووریا و کورد بەگشتی کرد و هەڵوێستیان ئەرێنی بوو".

دەشڵێت: "رووسیا ئامادەیە نێوەندگیریی لە نێوان کوردەکان بکەن تاکو هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت، هەروەها ئامادەن نێوەندگیریی لە نێوان کوردەکان و سووریا بکەن".

کۆبوونەوەی ئەم شاندەی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا لە کاتێکدایە، ئەمەریکا نیازی هەیە لەدوای شکستی یەکجاریی داعش، زۆرینەی سوپاکەی لە سووریا بکشێنێتەوە و بەو بڕیارەشی، چارەنووسی هێزە کوردییەکانی بە نادیاریی هێشتووەتەوە.