بێرنارد لێڤى: له شازدهى ئۆكتۆبهردا ئهمهريكا و جيهانى ئازاد پشتيان له كورد كرد
ناوەڕۆکی کتێبە نوێيهکەی بە ناوی ئیمپراتۆر و پێنج پاشاکە چاپ و بڵاوكردهوه
K24 – واشنتن:
بێرنارد ھێنری لێڤی فەیلەسووفی فەرەنسی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان24 باسی ناوەڕۆکی کتێبە نوێيهکەی كرد، كه بە ناوی ئیمپراتۆر و پێنج پاشاکە چاپ و بڵاويكردووهتهوه.
لهو ميانهيهدا لێڤى گوتى: ساڵی 2017 لە کوردستان بووم و بە چاوی خۆم ئەو بوومەلەرزە جیۆپۆلۆتیکیەم بینی کە لە 16ئۆکتۆبەری لە کەرکووک و دواتریش لە پردێ لە کوردیدا و ئەمهریکا و دنیای دیموکرات و ئازاد پشتیان لە کورد کرد و لەسەر سینیەکی زیوی کوردیان بۆ ئێران و میلیشیاکانی بەجێھێشت.
گوتيشى: بە چاوی خۆم ئەو خیانەتەم بینی کە بەبەرچاوی ئەمهریکا و ئەوروپاوە لە کورد کرا و تورکیا و ئێران بەشێوەیەک قسە و مامەڵەیان دەکرد وەک بڵێی شتێک لەسەر گۆی زەوی نیە بەناوی ئەمهریکا و ئەوروپاوە. لەوێوە بیرۆکەی ئەم کتێبە و سەریھەڵدا و ھەرئەوەشە کرۆکی کتێبەکە. ھەربۆیە پێشکەشی گەلی کوردم کردووە".
بێرنارد لێڤی باسی ئەو ساتانە دەکات کە بە چاوی خۆی بینیویەتی حەشدی شەعبی ئێرانيیەکان بەسواری ئەبرامزی ئەمهریکی لە پردێ رووبەڕووی نزیکترین دۆست و ھاوپەیمانی ئەمهریکا و رۆژئاوا بوونەتەوە و گرەو لەسەر مان و نەمانیان دەکەن.
بێرنارد پەسندی ئازایەتی پێشمەرگە و لێھاتووی سەرۆکایەتی بارزانی دەکات کە چۆن بە لێھاتوویی و حیکمەتەوە شکستیان بەو پیلانە ھێنا.
ئهوهشى گوت: "کوردستان بووبووە پایتەختی خۆڕاگری و شەڕ دژی داعش. چونکه ھەموومان دەزانین کورد راستە ھاوپەیمانان ھاوکارییان کردن بەڵام لەسەر زەوی بەتەنیا بوون و رووبەڕووی داعش بوونەوە. بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاکەکەیان و لە ماڵ و منداڵی من و تۆ و ھەموو خەڵکی رۆژئاواش کرد. بەڵام لەپڕێکدا ھەموو شت گۆڕا و ئەمهریکا دیار نەما. کاتێکیش تانکە ئەبرامزەکەم بینی بە دەست میلیشیاکانی سەربە ئێران و لە پردێ تەقەیان لە دۆستە کوردەکانمان دەکرد تێگەیشتم کە شتێکی خراپ روودەدات و پشت لە کورد کراوە".
ئەو فەیلەسووفە فەرەنسیە دەشڵێ: "ئەگەر ئیمپراتۆر کە ئەمهریکایە لە ناوچەکە بکشێتەوە ئەو کات پادشاکان کە روسیا، چین، سعودیە و تورکیا و ئێرانن ناوچەکە دەکەنە شوێنێک کە ئیتر ژیان و ئاسایش تێیدا ئەستەم دەبێت".
لە کۆتایشدا سەرسوڕمانی خۆی بە دیمەنێک دەگێڕێتەوە کە چۆن ئهو پێشمەرگانەی کە چەند رۆژێک پێشتر لە شەڕی دژ بە داعش و پاراستنی دیموکراسی جیھان بینیونی جارێکی دیکە لە 25ی ٩ و لە بنکەکانی دەنگدان ھەمان پێشمەرگەی بینیوەتەوە و کڵاشینکۆفەکەی داناوە و ئەو پەنجەی کە لەسەر پەلەپیتکەی داناوە ئەمجارەیان لە رۆژی ریفراندۆمی سەربەخۆیدا دەنگی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی وڵاتەکەی داوە.
لێڤى له كۆتايشدا دەپرسێ "ئايا ھیچ میلەتێک ھەیە لەسەر ئەم گۆی زەوییە ھێندەی کورد ئاشتیخواز و دیموکرات بێت؟".