ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز پشكی ھەرێم لە بودجەی عێراق تاوتوێ دەكات
لەسەر داھات گفتوگۆ دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێم بۆ تاوتوێكردنی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، كۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمرۆ ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی 2019ـی عێراق و رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دهكرێت. ھەروەھا رادەستكردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا، گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
پەیامنێری كوردستان24 زانیویەتی، وەزیرەكانی سامانە سرووشتییەكان و دارایی، زانیاری لەبارەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان و داھاتە ناوخۆییەكان، دەخەنە بەردەست.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای حەوت مانگ، ئهمه یەكەم كۆبوونەوەیە ئەنجومەنەكە ئەنجامی دەدات.
ھ.م