لە گەرمیان 7 كەس لەسەر دراوی ساختە دەستگیر كران
دوویان خەڵكی كوردستان نین
K24 - گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد، لە ماوەی ھەفتەیەكدا 7 كەس بە ھۆی مامەڵەكردن بە دراوی ساختە، دەستگیر كراون.
رائیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "حەوت کەس بە هۆی مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە، دەستگیر کراون. دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، پۆلیسی فریاکەوتنی 104ی کەلار لە بەرواری 21ی ئەم مانگە، سێ هاووڵاتی بە هۆی مامەڵەکردن بە دراوی ساختە، دەستگیر کرد، کە دوو لەو تۆمەتبارانە ئێرانین و یەکێکی دیکەیان کوردە و دانیشتووی قەزای کەلارە".
راشیگەیاند: "دوێنێ سێشەمە لە نێو بازاڕی کەلار، بنکەی پۆلیسی کەلار چوار تۆمەتباری دیکەی لەسەر مامەڵەکردن بە دراوی ساختە، دەستگیرکرد، کە بڕێك دراوی ساختەیان پێ بووە و ئێستا تۆمەتبارهكان، کە حەوت كهسن< بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 281 راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".


ھ.م