كاتی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كرێت
له سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت و پرسی كه‌ركووك كۆده‌بنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردۆتەوە، بڕیارە رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 2ی مارس، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆببنەوە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لەو كۆبوونه‌وه‌یەدا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتی گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و تایبه‌ت به بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی كەركووك ده‌كەن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، يه‌كێتى خۆيان داواى كۆبوونه‌وه‌يان كردووه، به هۆى ئه‌وه‌یش براده‌رانى ئێمه به‌شێكيان لێره نه‌بوون، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه واده‌ى ديار نه‌كراوه. ئێمه هيوادارين هه‌ردوولا بگه‌ينه ئه‌نجامێكى باش.
سه‌باره‌ت به ناكۆكييه‌كانى نێوان پارتى و يه‌كێتى له باره‌ى دۆخى كه‌ركووكه‌وه، گوتيشى: ئه‌وان پێيان وايه ئه‌گه‌ر پارێزگار دابنرێت، ره‌وشى كه‌ركووك ئاسايى ده‌بێته‌وه، ئێمه پێمان وايه، ئه‌گه‌ر كورد حكوومه‌تى هه‌بێت و يه‌ك بێت و به يه‌كه‌وه فشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست بكات، ئه‌وا پارێزگارێك داده‌نرێت، كه ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت و ره‌وشى شاره‌كه ئاسايى ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده نه‌بوو، كه له دوو دانیشتنی جیاوازدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران، به‌ڵام پشكی یه‌كێتی له‌به‌رچاو گیرا و پارتی رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك یه‌كێتی ئاماده بوو، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو كورسیش له لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان راده‌ستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
H.B