پێدانی پاسپۆرت كەم دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە روونكردنەوە دەدات
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكیدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونكردنەوە لەسەر كەم بوونەوەی دەفتەری پاسپۆرت دەدات، ئاشكراشی دەكات، كه ھەندێك دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداوە بە بەتاڵی رەوانەی ھەرێمی كوردستان كراون.
لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، له كاتی ئێستادا ژماره‌ی ده‌فته‌ری پاسپۆرت كه‌م بۆته‌وه، كه له به‌غدا ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرته‌كانی پارێزگای هه‌رێم ده‌كرێت. له سه‌ره‌تای ئەمساڵەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌غدا/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی به‌غدا، بڕێكی كه‌می ده‌فته‌ری پاسپۆرتی، به به‌تاڵی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرتی پارێزگاكانی هه‌رێم، به‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانه‌وه، كردووه".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرته‌كان، به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی زیاتری ده‌فته‌ری پاسپۆرت بۆ هه‌رێم، سه‌ردانی به‌غدامان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین هاووڵاتیی كوردستان سوومه‌ند ببن، به‌غداش هۆكاری كه‌میی پاسپۆرت و ره‌وانه نه‌كردنی بۆ هه‌رێم، بۆ كێشه‌ی نێوان ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌غدا و كۆمپانیای چاپی پاسپۆرت، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه به هۆی هۆكاری ته‌كنیكی، رێژه‌یه‌كی كه‌م چاپ ده‌كات. هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرتی هه‌رێم هه‌ڵساون به دانانی نۆره بۆ هاووڵاتیان و پێدانی پاسپۆرت ته‌نها به‌و هاووڵاتییانه‌ی، كه كاره‌كه‌یان زۆر گرنگ و به‌په‌له‌یه، وه‌ك (نه‌خۆشی و خوێندن)، له‌گه‌ڵ برێكی كه‌م بۆ هاووڵاتییانی دیكە".
لەو راگەیەندراوەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ڕێمی كوردستان راشیگەیاندووە: "هاووڵاتییان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانی دیكە بكه‌ن، وه‌ك (بڕینی چهكو وردبینی كردن و په‌نچه‌مۆر)، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی باس كرا، پێدانه‌وه‌ی پاسپۆرت دوا ده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی، كه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی پاسپۆرت هانی هاووڵاتییانیان داوه، په‌نا بۆ خزمه‌تگوزاریی خێرا ببەن، ئه‌مه دووره له راستییەوه، ته‌نها ئاگادار كراوهنەتهوه كه ده‌بێت رێنمایی و زانیاریی پێویست بده‌ن به هاووڵاتییان و كارئاسانیان بۆ بكه‌ن. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ خزمه‌تگوزاریی خێرا داندراوه، كه بڕه‌كه‌ی 250000 دیناره، له‌لایه‌ن به‌غداوه دانداروه، هه‌ر هاووڵاتیێك ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پاسپۆرت هان درا بۆ په‌نابردنه به‌ر خزمه‌تگوزاریی خێرا، ئه‌وا ده‌توانێ ئاگادارمان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگرینەبەر".
ھ.م