یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

کۆسرەت رەسووڵ لێدوانی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەدات

K24 – هه‌ولێر:

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە.

کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە: "بەم نزیکانە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر بە مەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکووک و پۆستی وەزیری داد، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە".

ئەم کۆبوونەوەیە دوای سەردانی شاندێکی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا دێت، کە مەبەست لێی، داواکردنی پشکی یەکێتی بوو لە حکوومەتەکەی عادل عەبدولمهەدی.

بە هۆی رێکنەکەوتنی لەگەڵ پارتی، یەکێتی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکات، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هێشتا داهاتووی دروستکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادیارە.