شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له زه‌ڕایه‌ن ته‌قییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیاریی ورد بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
فاروق ساڵح، شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی، كه ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی، له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن (وارماوه) ته‌قییه‌وه، گیانی له‌ده‌ست دا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، فاروقی تەمەن 40، ساڵ لە دوای نوێژی هەینی، لە مزگەوت هاتۆته دەرەوە و بەرەو ئۆتۆمبێلەکە چووە، لەو کاتەدا، ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوەتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بۆ کوردستان24ی ئاشکرای کردووە، فاروق ساڵح، كه پیشەی گۆشتفرۆش بوو، دوای برینداربوونی، گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، به‌ڵام له‌وێ به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌گه‌رچی هێشتا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ،كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پێشتر فاروق به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك سه‌ردانی (زه‌ڕایه‌نی كۆنی) كردووه، ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی دیمه‌ن و گرته‌ی كامێراكانی چاودێریی ئه‌و ناوه‌ن.
ئ. م