شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین شارەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانبارن، لە ناوچە شاخاوییە سنورریەكانیشدا ئەگەری بەفربارین ھەیە.
.jpg)
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێەوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دهبێت، لە كات و شوێنی جیا جیا باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.
