هەسەدە لە دڵی داعش نزیک دەبێتەوە
پێشڕەوی زیاتری کردووە
K24 – ههولێر:
لە باغۆز، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کیلۆمەترێک پێشڕەوەییان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە 02/03/2019، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گوندی باغۆز کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی رووباری فوڕات لە سووریا بە درێژایی یەک کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردووە.
شەوی رابردوو، دوای هاتنەوە دەرەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی، هەسەدە دەستیکردەوە بە ئۆپەراسیۆنی کۆتایی هێنان بە داعش و لە ئێستاشدا شەڕ لە ناو باغۆز بەردەوامە.
Al Baguoz
— Mustafa Bali (@mustefabali) March 2, 2019
At morining pic.twitter.com/SVmIaYe9qN
شەڕی دەستەویەخەی هەسەدە و داعش لە باغۆز 02/03/2019