"دوایین كه‌س كه به‌غدادی له باغۆز بینی ده‌ستگیر كرا"
شێوه و روخساری رێبه‌ره‌كه‌ی داعش چی به‌سه‌ر هاتووه؟
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی رایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)، ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه، كه پێش ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه جێبهێڵێ، دوایین جار ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعشی له شاره‌دێی باغۆز بینیوه".
ئه‌و سه‌رچاوه عێراقییه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كه‌سێكی سه‌ر به داعشی به برینداری ده‌ستگیر كردووه، كه خه‌ڵكی گوندی ئه‌بو هاجه‌ری باشووری مووسڵه، ئه‌و كاته‌ی ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵی‌دا باغۆز جێبهێڵێت، ده‌ستگیر كراوه".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌سه‌ده زانیاری هه‌یه، كه ئه‌و كه‌سه‌ی به ناوی ئه‌بو هاجه‌ر ده‌ستگیری كردووه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش، به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی دیكه بڕوات، ئه‌و دوایین كه‌س بووه كه له شاره‌دێی باغۆز بینیویه‌تی".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، ده‌ڵێت: "به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی دزه‌یان كردووه، به‌غدادی هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی له شێوه و روخساریدا نه‌كردووه، ته‌نها هه‌ندێك كێشی دابه‌زیووه و گۆڕانكاریی له ریشیدا كردووه و جیاوازه له‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014، له مزگه‌وتی نووری شاری مووسڵه‌وه ده‌ركه‌وت".
ئه‌و زانیارییانه له كاتێكدان، كه پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، گوایه پیاوه مه‌ترسیداره‌كه مێزه‌ر و كه‌وا ئیسلامییه‌كه‌ی فڕیداوه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سەرچاوەیەكی ھەواڵگریی عێراقی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش، زیندووە و تا ئێستا لە سووریایە و به پانتۆڵ و جلوبه‌رگی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه، له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا، هاتووچۆ ده‌كات.
سەرچاوەیەكی ھەواڵگریی عێراقی بە میدیاكانی رووسیای گوتبوو: "تا ئێستا ئەبوبەكر بەغدادی، رێبه‌ری داعش، زیندووە و لە سووریایە. نەخشەی جوڵانەوەكانیشی لەلای ھەوڵگریی عێراقی و ئەمهریكاییەكان ئاشكرایە، بەڵام بەردەوام لە جوڵە دایە و شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ".
ئەم زانیارییانه لە كاتێكدان، كه هێرشی سه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش له سووریا چڕبۆته‌وه و چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیان به ده‌سته‌وه ماوه. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا چه‌ندین هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر خودی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ھێشتا هیچ زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی رانه‌گه‌یێنراوه.