ئەردۆغان باسی ناردنی پارە بۆ قەندیل دەكات
"چۆن دەبێت لەگەڵ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەم وڵاتە دابەش بکەن دەست لەناودەست بن"
K24 - ھەولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت: "رێگە بەو کەسانە نادەین کە پارەی ئەم گەلە بۆ قەندیل رەوان دەکەن".
ئەم گوتانەی ئەردۆغان ھاوكاتە لەگەڵ بانگەشەی پێشوەختەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، كە لەماوەی رابردووشدا سەركردەكانی ھەدەپە چەند پەیامێكیان دژی ئەردۆغان و ئاكەپە خستووەتەڕوو.
ئەردۆغان راشیگەیاند: "رووی قسەکانم دەکەمە ئەوانەی دڵیان داوەتە جەھەپە و ئییی پارتی و پێیان دەڵێم؛ چۆن دەبێت لەگەڵ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەم وڵاتە دابەش بکەن دەست لەناودەست بن؟".
بڕیارە لە 31/3/2019 ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەبچێت.
پێشتریش پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) و ژمارەیەك لە حزبە كوردییەكانی باكووری كوردستان رێككەوتنێكیان واژوو كردووە كە لەم ھەڵبژاردنە ھەموویان پشتگیری لە كاندیدەكانی ھەدەپە بكەن.
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ