ئوردن دەست بە گواستنەوەی نەوتی كەركووك دەكات

ئامادەكارییەكان دەست پێدەكات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی وزەو سامانە سرووشتییەكانی ئوردن ئاشكراكرد، حكوومەتی ئوردن ئامادەكاری دەكات بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركووك.

وەزارەەتی وزەو سامانە سروشتیەكانی ئوردن رایگەیاند، لەماوەیەكی نزیكدا تانكەرە نەوتییەكان بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركووك دەست بەكار دەبن و بەگوێرەی رێككەوتنەكەی نێوان عەمان و بەغداش، رۆژانە بڕی 10 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووك بۆ ئوردن دەگوازرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانە و بۆ ماوەی ساڵێك نەوتی كەركووك لە رێگەی تانكەرەوە بۆ پاڵاوگەكانی نەوت لە ئوردن دەگوازرێتەوەو بڕی ئەو نەوتەكەی لە عێراقەوە ھاوردەی دەكەین نرخەكەی 16 دۆلار كەمتر لە نرخی فرۆشراوی نەوت لە بازاڕە جیھانییەكان.

ھ.م