عێراق 1200 جار داعشی له سووریا بۆمبباران كردووه
سووریا مۆڵه‌تی به عێراق داوه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌قیل خه‌زعه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "عێراق زیاتر له 1200 گورزی له‌ناو خاكی سووریادا له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش وه‌شاندووه".
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له نێوان عێراق و سووریا هاوكاریی باش هه‌یه و له رێگه‌ی سه‌نته‌ری ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كانه‌وه به هاوبه‌شی دژی داعش كار ده‌كه‌ن و زانیاریی وردی هه‌واڵگرییان له‌سه‌ر پێگه و مۆڵهگهكانی چه‌كدارانی داعش به یه‌كتری داوه.
مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی دیمه‌شق ده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له گورز سرهواندنه داعشدا هاوكاریی بكات.