نوێترین لێدوانی نێیمار له باره‌ی ریال مه‌درید
نێیمار: ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین یانه‌یه و هه‌موو یاریزانێك خه‌ون به‌و یانه‌یه ده‌بینێت
نێیمار دا سیلڤا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له پاریس دڵخۆشه، ده‌شڵێت: نازانم له داهاتوو چی رووده‌دات و هه‌موو یاریزانێكیش خه‌ون به‌وه ده‌بینێت له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید یاری بكات.
نێیمار له میانه‌ی لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ریال مه‌درید یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی جیهان، ده‌شڵێت: هه‌میشه رێز له‌و یانه‌یه ده‌گرم.
نیمۆ گوتیشی: هه‌موو یاریزانێك حه‌ز ده‌كات یاری بۆ ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام خه‌ونی منداڵی من یاریكردن بوو بۆ بارسێلۆنا.
نێیمار راسته‌وخۆ دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ته‌واوبوونی مۆندیالی 2018 پێكانه‌كه‌ی له خولی فره‌نسا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به‌هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له یاریگه‌كان دووركه‌وته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت بۆ مانگی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.