سووریا.. هەزاران ئەسپی ڕهسهن بوونهته قوربانیی جهنگ
"بەهۆی بۆردوومانەکان، ھێند سەری خۆی کێشا بە دەرگا ئاسنەکەیدا گیانی دەرچوو"
K24 – ههولێر:
بە ھۆی شەڕی ھەشت ساڵەی سووریا، زیاتر لە سێ ههزار ئەسپی عەرەبی لەنێوچوون و ئێستا لهگهڵ نزیكبوونهوهی كۆتایی داعش، ھەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدرێت.
ئەسپی عەرەبی، کە بە یەکێک لە باشترین و جوانترین ئەسپەکانی جیھان ناسراوە، بە ھۆی شەڕ، برسێتیی و نەبوونی شوێنی گونجاوەوە، لە بەردەم ھەڕەشەی لەناوچوون دان، به جۆرێك پێش شەڕی سووریا، نزیکەی 9 ھەزار ئەسپی عەرەبی لەو وڵاتە ههبوون، بەڵام ئێستا تەنیا 72 ئەسپیان ماون.
محەممەد ئەلشەعیب، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەسپی عەرەبی لەبارەی رەوشی ئەسپەکانی سووریا دەڵێت: "سەرەتای 2014 کاتێک ئەسپەکان گەڕانەوە لامان، ژمارەیان شەش ھەزار بوو".
دەشڵێت: "بە گوێرەی ئامارەکان، سێ ھەزاریان لەناوچوون. لەو سێ ھەزارەش، 72 دانەمان وەرگرتەوە و ئەوانی دیکە ون بوونو یان کوژراون، یان دزراون و بەرەو دەرەوەی وڵاتیان بردوون."
لەبارەی هەستیاریی ئەسپ بۆ جەنگ، یەکێک لە خاوەن کێڵگەکانی ئەسپ دەڵێت: "کاتێک بۆردوومانەکان دەستیان پێکرد، ئەسپەکەم شۆک بوو، ھێندە سەری خۆی کێشا بە دەرگا ئاسنەکەیدا، ھەتا گیانی دەرچوو".
ئامادەکردنی: نەریمان هەورامی
H.J