بووکەکەی داعش و هاوسەرەکەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوروپا
چەکدارە هۆڵندییەکەی داعش داوای بەزەیی دەکات
K24 – ههولێر:
یاگۆ ریدیک چەکداری داعش و ھاوسەری شەمیمە بێگەم داوا لە حکوومەتی ھۆڵەندا دەکات رێگەی پێ بدەن بگەڕێتەوە ئەوروپا.
ریدیک کە ئێستا لەگەڵ شەمیمەی خێزانی و منداڵە ساواکەیان لە کەمپێکدان لەژێر کۆنترۆڵی ھەسەدە دەڵێ: "زۆر پەشیمانم لەوەی چوومە ناو داعش، ھەڵەمانکرد و داوا دەکەین چانسێکی دیکەمان پێبدرێت و بگەڕێینەوە ژیانی ئاسایی خۆمان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەریتانیا رەتیکردەوە رێگا بدات بێگەمی هاوسەری ریدیک بۆ بەریتانیا بگەڕێتەوە و هۆڵەنداش هەمان هەڵوێستی لەبارەی ریدیک هەیە. ئەو دوو هاوسەرە هۆڵەندیی و بەریتانیە لە ساڵی 2015 پەیوەندییان بە داعشەوە کرد و بەرەو سووریا بەڕێککەوتن، بەڵام ئێستا کە داعش هەرەسیهێناوە، داوای بەزەیی دەکەن.
ئامادەکردن: نوشین حەمێ
H.J