سیدۆرف: ریال مه‌درید بۆ چواره‌مجار له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ

سیدۆرف له‌ باره‌ی دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید بۆچوونی خۆی راگه‌یاند

کلارێنس سیدۆرف یاریزانی هۆڵەندی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەی ئایاکسی وڵاتەکەی سەبارەت بە یاری گەڕانەوە لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ گوتی شاهانەکان دەتوانن بۆ چوارەمجار لەسەریەکیش ناسناوەکە بەدەست بێنن.

سيدۆرف ده‌شڵێت: ساڵی رابردوو ئەم کاتانە کاتێک ئەم پرسیارە درووست بوو ئایا ریال مەدرید دوای بێهیوابوون لە بەدەستهێنانی ناسناوەکانی لالیگا و جامی شا دەتوانێت ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت؟ گومان لەوەدا نیيە شاهانەکان هەمیشە لە توانایاندا هەیە بۆ یاری کۆتایی سەرکەون و ناسناوەکەش بەدەست بێنن.

سيدۆرف گوتيشی: ئایا هیچ کەسێک بیری لەوە دەکردەوە ريال مه‌دريد سێيه‌مجار لەسەریەک بگاتە فایناڵ و هەرسێ ناسناوەکەش بەدەست بێنێت؟ هیچ کەسێک بروای بەمە نەبوو، چونکە لە مێژوودا ئەم شتە رووینەدا بوو. بۆیە لەو بروایەدام ئەوان دەتوانن بۆ چوارەمجار بۆ یاری کۆتایی سەرکەون و ناسناوەکەش بەدەست بێننەوە.

سيدۆرفی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، پێتشر له‌ نێوان ساڵانی 1996 تا 2000 یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه‌، درێسی هه‌ر یه‌ك له‌ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان و ئه‌یاكس و سامپدۆریاشی پۆشیوه‌.