"مێسی بڕیاری گهڕانهوهی بۆ ههڵبژاردهی ئارجێنتینا دا"
"سكاڵۆنی راهێنهری ئارجێنتینا مێسی رازیكردووه و بهشداریی ئهم دوو یارییه بكات"
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە لیۆ مێسى رازیبووە جارێکی دیکە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەبەر بکاتەوە و یاری بۆ تانگۆ بکات، هەربۆیە بریارە سکاڵۆنی راهێنەری هەڵبژاردەکەی پێنجشەممەی داهاتوو لیستی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری دۆستانە لەم مانگەدا بڵاو بکاتەوە و لەم لیستەدا ناوی میسیشی تێدا.
لیۆ دوای مۆندیالی 2018ـی فڕەنسا هیچ یارییهكی بۆ هەڵبژاردەکەی نەکردووە و لەم ماوەیەشدا هیچ شتێکی لەمبارەوە نەگوتووە، بەڵام راهێنەری هەڵبژاردەکەی بۆ رازیکردنی چەند جارێک پەیوەندی پێوە کردووە و دواجار لیۆ رازیبووە بگەرێتەوە و یاری بۆ هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.
هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە 26ـی ئەم مانگە یارییەکی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب دەکات و بریارە لەم یارییەدا مێسی بەشداری بکات.
لیۆنێل مێسی تهمهن 31 ساڵ، لهگهڵ ههڵبژاردهی ئارجێنتینا 128 یاری كردووه و 65 گۆڵی تۆمار كردووه و نازناوی مۆندیالی لاوان و ئۆڵمپیادی بۆ تانگۆ بردۆتهوه.