سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ چی گوت؟
سۆلاری دڵته‌نگی خۆی بۆ ئه‌م یارییه راگه‌یاند

له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ئا‌یاكس ئاماده‌ن جگه له (رامۆس و یۆرێنتی) نه‌بێت، ده‌شڵێت: زۆر نیگه‌رانم به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رامۆس بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌هێزه‌وه بۆ سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
سانتیاگۆ سۆلاری ده‌ڵێت: راسته ئه‌م دۆخه ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه، هه‌ركاتێك یارییه‌ك ده‌دۆڕێنین دڵته‌نگ ده‌بین، به‌ڵام ریال مه‌درید خاوه‌نی مێژووییه‌كی گه‌وره و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه و ده‌توانێت به ئارامی ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنێت، چونكه یاریزانه‌كان له ژووری جلگۆڕین هه‌موویان یه‌كگرتوون و ئه‌زموونی زۆریان هه‌یه و له پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كان شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه.
سۆلاری گوتیشی: فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵه‌ندا كارێكی باشی بۆ یانه‌ی ئه‌یاكس كردووه و یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م یانه‌یه كرده پشوو، به‌ڵام ئێمه به پێچه‌وانه‌وه خشته‌یه‌كی ئاڵۆز و قورسمان له‌به‌رده‌مبوو، به‌ڵام تیپه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پاڵه‌وانێتی و یارییانه راهاتوون.
سۆلاری گوتیشی: هه‌موو یاریزانه‌كانمان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس ئاماده‌ن، جگه له رامۆس و یۆرێنتی نه‌بێت، زۆریش نیگه‌رانم به‌هۆی ئه‌وه‌ی رامۆس له‌گه‌ڵمان نابێت، چونكه ئه‌و یاریزانه كاپتن و سه‌ركرده‌ی ئێمه‌یه و له نێو یاریگه خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌یه.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: هیچ قسه‌یه‌كم له باره‌ی سڕكرانی رامۆس نییه، چونكه یوێفا به‌پێی بڕیاری خۆی سزای داوه.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید، سۆلاری ده‌ڵێت: ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و به‌رده‌وام زۆرترین راهێنه‌ر بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی ئه‌م یانه‌یه به‌ربژێره.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ئا‌یاكس ده‌كات، له یاریی چوون، ریال مه‌درید به 1 ـ 2 یارییه‌كه‌ی له یانه هۆڵه‌نداییه‌كه بردبووه‌وه.