كاسێمیرۆ وه‌ڵامی 10 پرسیار ده‌داته‌وه
كاسێمیرۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا به باشتر له خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات
.jpg)
كاسێمیرۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ستایشی یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو، ده‌شڵێت: زۆر دڵخۆشبووم له ماوه‌كانی رابردوو هاوشانی كریستیانۆ یاریم كردووه.
كاسێمیرۆ له به‌رسیڤیكی رۆژنامه‌وانیدا ستایشی نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی ده‌كات و به باشترین ئه‌ستێره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات، گوتیشی: له ئێستادا به‌هێزه‌وه خۆمان بۆ پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مریكا ده‌كه‌ین.
كاسێمرۆ ده‌شڵێت: زینه‌دین زێدان به نموونه‌ی به‌رزی خۆم ده‌زانم، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ماكالیلی و ماورۆ سیلڤا.
كاسێمیرۆ ئه‌و گۆڵه‌ی كه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس تۆماری كرد به جوانترین و به نرخترین گۆڵی كاروانی وه‌رزشی خۆی وه‌سف ده‌كات.
له باره‌ی باشترین راهێنه‌ر له نێوان مۆرینهۆ، ئانچیلۆتی، بێنێتیز، زێدان، لۆپیتیخی و سۆلاری، ناوه‌راستكاره‌كه‌ی به‌رازیل گوتی: هه‌ریه‌ك له‌م راهێنه‌رانه كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ زێدان له هه‌مووان جیاوازتر بوو، هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان باوك و كوڕ بوو، به‌ڵام سۆلاری به یه‌ك ئاست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌كات.
كاسێمیرۆ گوتیشی: جۆلیان لۆپیتیغی راهێنه‌رێكی زۆرباش بوو، به‌داخه‌وه نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت، ئه‌و كاتێك له پۆرتۆ بوو زۆر یارمه‌تی منی دا.
كاسێمرۆ ده‌شڵێت: سێرخیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا له‌و شوێنه‌ی یاری تێدا ده‌كات باشترین یاریزانی جیهانه ته‌نانه‌ت له ڕووی پچڕاندنی تۆپه‌وه له منیش باشتره، جیا له‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له پۆگبا، كانتی و جۆجینیۆش 3 باشترین ناوه‌راستكار بوون بۆ پچڕاندنی تۆپ و راگراتنی هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌یان.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس، كاسێمیرۆ گوتی: ئاستی ئه‌م یانه‌یه زۆر سه‌رسامی نه‌كردووه، راسته ئێمه یارییه‌كی باشمان له یاری چوون نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌نجامێكی باشمان به‌ده‌ستهێنا و ده‌مانه‌وێت ئه‌مرۆ له بێرنابیۆ هه‌مان ئه‌نجام دووباره بكه‌ینه‌وه و بگه‌وینه قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ.
كاسێمیرۆ له وه‌ڵامێكی دیكه‌دا گوتی: به‌ڵێ من خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی باشم له ریال مه‌درید، ڤینیسیۆس جۆنیۆری هاونیشتیمانیشم له ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو ده‌بێت باشترین یاریزانی جیهان.
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی ئا‌یاكس ده‌كات، له یاریی چوون، ریال مه‌درید به 1 ـ 2 یارییه‌كه‌ی له یانه هۆڵه‌نداییه‌كه بردبووه‌وه.