به ڤیدیۆ.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووگیانه له راهێنانه‌كان به‌رده‌وامه
چیرۆكی لیرۆكس و پیاوه‌كه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی راكێشاوه
سیدنی لیرۆكس خانمه هێرشبه‌ری یانه‌ی ئۆلاندۆ سیتی ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا دووگیانه و مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ كۆرپه‌كه‌ی دێته دونیا، به‌ڵام له راهێنانه‌كان دانه‌بڕاوه و سه‌رنجی میدیاكانی بۆخۆی راكێشاوه.
سیدنی لیرۆكس و هاوشانی دۆمینیك جه‌یمسی هاوسه‌ری له خولی ئه‌مریكا یاری ده‌كه‌ن و هه‌ردووكیشیان وه‌ك هێرشبه‌ر بۆ هه‌مان تیپ یاری ده‌كه‌ن، هه‌ردووكیشیان ته‌مه‌نیان 28 ساڵه.
لیرۆكس بۆ تیپی خانمانی ئۆرلاندۆ سیتی یاری ده‌كات، دۆمینیك جه‌یمسی هاوسه‌ریشی بۆ هه‌مان یانه له‌سه‌ر ئاستی پیاوان یاری ده‌كات و خاوه‌نی یه‌ك منداڵی ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌ن، پاش 3 مانگی دیكه‌ش منداڵێكی دیكه‌شیان دێته دونیا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ئۆكتۆبه‌ری 2018 لیرۆكس منداڵێكی له‌باره چووه.
لیرۆكس له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له كۆتاییه‌كانی 2018 من و جه‌یمسی هاوسه‌رم له چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی كۆرپه‌له‌كه‌م دابووم، پێش ئه‌وه‌ی له دایك بێت شه‌وێكیان ئازار خه‌ریك بوو بمكوژیت، به‌داخه‌وه دواتر له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت كۆرپه‌له‌كه‌م له‌ده‌ستداوه و ئێستاش له چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی منداڵێكی دیكه‌ین.
سیدنی لیرۆسك له باره‌ی دووگیانبوونی خۆی له توێنه‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی له كاتی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی داناوه و نووسیویه‌تی: باوه‌ڕم به‌وه نییه كه خانمان 5 مانگ پێش له دایكبوونی منداڵه‌كانیان ده‌بێت واز له راهێنان و یاریكردن بهێنن، ئه‌وه‌تا من وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی دیكه مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانم ده‌كه‌م.
لیرۆكس و دۆمینیك هه‌ردووكیان یارییان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكا كردووه و هه‌ردووكیشیان له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كه‌یان گۆڵكارن.
دۆمینیك له كۆی 167 یاری له خولی ئه‌مریكا 75 گۆڵ و 16 ئاسیستی كردووه.
لیرۆكسیش له دوایین 20 یاری له خوله‌كی ئه‌مریكا 6گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه و تا ئێستاش هیچ كارتێكی سووری وه‌رنه‌گرتووه.

