قه‌ره‌یلان په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ پارته‌ كوردییه‌كانی باكووری كوردستان ده‌كات

"یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست بن"

K24- هه‌ولێر:

موراد قەرەیلان، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی پەکەکە، داوای پشتگیریکردن لە هاوپەیمانێتیی نێوان هەدەپە و پارتەکانی باکووری کوردستان دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا و لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا, موراد قەرەیلان رایگەیاند, پێویستە پشتگیری لە هاوپەیمانێتیی نێوان هەدەپە و پارتەکانی باکووری کوردستان بکرێت.

داواشی له‌ پارتەکانی باکووری کوردستان كرد, لە بەرامبەر پرسەکان یه‌ك ده‌نگ و یەک هەڵوێست بن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا, هەدەپە و حەوت پارت و کۆمەڵەی باکووری کوردستان هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە، لە بەرامبەردا، پاک، پەسەکە و هاکپاریش بە کاندیدیکردنی کەسانی سەربەخۆ، بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کردووە.

H.B