به‌غدا: جووڵه‌ی هاوپه‌یمانان له زه‌مین و ئاسمان مه‌رجداره
"هاوكاری و پێكه‌وه كاركردن به‌رده‌وامه"
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له عێراق رایگه‌یاند: "جووڵه‌ی زه‌مینی و ئاسمانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، خراوه‌ته چوارچێوه‌ی كاری ورد و مه‌رجداره‌وه و ده‌بێت فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: "هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان له رۆژئاوای ئه‌نبار ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌موویان هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتیی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و به هه‌ماهه‌نگی و مۆڵه‌تی دیاریكراو بووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه "په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له هه‌موو چالاكی و بواره‌كانی كاركردندا. له مه‌شق و راهێنان و راوێژكاریی و پاڵپشتیی لۆجیستی، جووڵه‌ی هێزه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی و له ئاسمانیش، هه‌مووی له چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شی ورددا به‌ڕێوه ده‌چێت".