زۆربه‌ی خه‌ڵكى شنگال به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمييه‌كانيان له‌ناوچوون

لەوكاتەوەی داعش ھێرشی كرد

K24 – هه‌ولێر:

لەوكاتەوەی داعش ھێرشی كرد و شنگالی داگیر كرد، زۆرینەی خەڵكی شارەكە بەڵگەنامە فەرمییەكانیان جێھێشت و دواتریش بە ھۆی شەڕ، لەناوچوون.

بەڵگەنامەی رزگاربووانی دەستی داعشیش سووتێندراون. بۆیه‌ ئێستا خەڵكی دەستی كردووە بە دەرھێنانەوەی بەڵگەنامەكان، بەڵام ئاماژە بەوە دەكەن، كه‌ زۆر پێیەوە ھیلاك دەبن و داوا دەكەن له‌م رووه‌وه‌ ھاوكاری بكرێن.