بارانبارین دەست پێ دەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆدا لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لە زۆربەی ناوچەكانیش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیشدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.
