"سەرۆك بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ پارێزگاری كەركووك دەستنیشان دەكەن"
"ھێشتا پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی نوێی حكوومەت یەكلایی نەبوونهتەوە"
K24 - سلێمانی
لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "جەنابی کاک مەسعود بارزانی و کاک کۆسرەت لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پارێزگاری کەرکووک رێک دەکەون و دواتر پارێزگار دادەندرێت".
گوتیشی "یەکێتی تاوەکو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، کە چ پۆستێک لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت. دوای ئەوەی پۆستەکانی یەکلایی بوونەوە، ئەوا کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستانە دیاری دەكەین".