مەسعود تەك: باشووری كوردستان پارچەیەكی ئازادی وڵاتی ئێمەیە
مەسعود تەك: ئامانجەكانی پارتی سۆسیالیستی كوردستان ناگۆڕین
K24 - ھەولێر
سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان، وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە و دووپاتی دەكاتەوە، كوردستان جێناھێڵن.
مەسعوود تەك، سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان رایگەیاند، ئەوان لە كوردستان ناچنە دەرەوە، بەڵكو پێویستە داگیركەران كوردستان جێبھێڵن. ئاماژەی بەوەش كرد، دژ بە دۆسیەی داخستنی پارتەكەیان كۆڵ نادەن، خەبات دەكەن و ئامانجەكانیان ناگۆڕن.
مەسعوود تەك دەشڵێت، كوردستان بەر لە توركیا ھەبووە و توركەكان 1000 ساڵ لەمەوبەر لە ئاسیای ناوەڕاست ھاتوونەتە كوردستان، ئەوان لە كوردستان ناچنە دەرەوە، بەڵكو دەبێ داگیركەران بڕۆن.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاندبوو "هیچ ههرێمێك له توركیا نییه به ناوی كوردستان".
ئەردۆغان داواش له سزای تهمهللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە كردبوو، توركیا جێ بهێڵێت و پێی گوتبوو "بڕۆ له عێراق كوردستان ههیه و لهوێ بژی".
ھ.م