عێراق.. هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح و بنیات كۆسپی به‌رده‌م ته‌واوكردنی حكوومه‌تن
هاوپه‌یمانیی بنیات كار به پلان بی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی له هاوپه‌یمانیی بنیات، به سه‌رۆكایه‌تیی هادی عامری رایگه‌یاند، تا ئێستاش پێداگرن له‌سه‌ر كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ.
رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 6ی ئادار/ مارسی 2019 بڵاوی كردۆته‌وه، گفتوگۆكان له‌نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كانی ئیسڵاح و ئیعمار له‌لایه‌ك و هاوپه‌یمانیی بنیات له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامن بۆ دانانی فالح فه‌یاز، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح سووره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ناو هاوپه‌یمانیی بنیاتیش بۆ رۆژنامه‌كه رایگه‌یاندووه، جموجۆڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌كه كار به پلانی بی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ دانانی فه‌یاز گه‌یشتنه بنبسهت.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردۆته‌وه، ئێستا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه‌سێكی دیكه له جێگه‌ی فه‌یاز ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌و پۆسته، له به‌رامبه‌ریشدا فه‌یاز پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، بۆ كاروباری ئه‌منی وه‌ربگرێت، یانیش له‌و پۆسته‌ی ئێستایدا بمێنێته‌وه، كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییه.
ئه‌گه‌رچی سه‌رچاوه‌كه باس له كه‌سێكی دیكه ده‌كات بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام تا ئێستا ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه.
ئ. م