له توركيا دوو پارتىی سياسیى نوێ داده‌مه‌زرێن
هه‌ده‌په رایگه‌ياند، له هه‌ڵبژاردنی 31ى ئازاردا ته‌واوی شاره‌وانییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لە توركیا و لەگەڵ ئامادەكارییەكانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان، باسی دامەزراندنی دوو پارتیی نوێی سیاسی دەكرێت لەلایەن ھەریەك لە عەبدوڵڵا گویل، سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا و ئەحمەد داودئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشووی توركیا.
دامەزرێنەرێكی ئاكپارتیش نایشارێتەوە، ئەو پارتە لەلایەن پەرلەمانتارانی كورد و بەشێك لە ئەندامانی ئاكپارتی، پێشوازیی لێ دەكرێت و تێیدا بەشدار دەبن. كۆمپانیاكانی راپرسیش پێیان وایە ئەو پارتە دوای ھەڵبژاردنەكانی 31ـی ئەم مانگە، دادەمەزرێت.
بڕياره له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان له توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
له شاره‌كانى باكوورى كوردستان ململانێى توند له نێوان پارتیى ده‌سه‌ڵاتدار، ئاكپارتى و پارتیى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى كوردي به‌ڕێوه ده‌چێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رپرسيارێتى شاره‌وانييه‌كان.
له‌و باره‌يه‌وه، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌ياند، له هه‌ڵبژاردنی 31ى ئازاردا ته‌واوی شاره‌وانییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه.
سه‌زای ته‌مه‌للی، له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری ئاگری گووتی: ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆتایی به نادادپه‌روه‌ری و سته‌م و زۆرداری بهێنین.