خورماتوو.. میلیشیاكان پۆلیسێكیان كوشت
پۆلیسه‌كه توركمانی شیعه‌یه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنیری كوردستان 24 له خورماتوو رایگه‌یاند، كاتژمێر 3:10 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دوو چه‌كداری میلیشیاكان، به ماتۆڕسكلێك هێرشیان كرده سه‌ر كارمه‌ندێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن له خورماتوو و ده‌ستڕژێژی گوللـه‌یان لێی كرد.
ئاشكراشی كرد، له‌و هێرشه‌دا ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن، كه ناوی "ئه‌حمه‌د عه‌بده‌ین"ـه و سه‌ر به فه‌وجی "طیور ئه‌لجه‌نه"ـیه، بریندار بوو، به‌ڵام دواتر به هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری كوردستان 24 گوتیشی: "قوربانییه‌كه توركمانی شیعه‌یه و دوای هێرشه‌كه، هێرشبه‌ران به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی حوسێنی ئه‌و شارۆچكه‌یه هه‌ڵاتوون".
H.B