به ڤیدیۆ.. زانیاریی نوێ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش له مه‌خموور
5 تا 10 چه‌كداری حه‌شد كوژران و نزیكه‌ی 10ی دیكه‌ش بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێك له پۆلیسی كه‌ركووك به په‌یامنیری كوردستان 24 رایگه‌یاند، له هێرشی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری مه‌خموور، 5 تا 10 چه‌كداری حه‌شد كوژراون و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه، ئه‌مه‌و وێڕای بێسه‌روشوێن بوونی ژماره‌یه‌كی دیكه. گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و هێرشه‌ش ده‌ست كوردستان 24كه‌وتووه، كه تێیدا دیمه‌نی ساته‌كانی هێرشه‌كه نیشان ده‌درێت.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هێرشه‌كه له ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی فیرقه‌ی 14ی سه‌ر به سوپای عێراق بۆ سه‌ر پاسه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام دراوه، كه به‌ره‌و خورماتوو له رێگه بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس، هێرشه‌كه له كاتێكدا بووه، كه كاروانێكی پاسه‌كانی فه‌وجی "نیدا سه‌ڵاحه‌دین / دووز"ی سه‌ر به لیوای 15ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌خموور - دوبس، له مووسڵ به‌ره‌و خورماتوو له رێگه‌دا بوون، داعش له‌و ناوچه‌یه بۆسه‌ی بۆ داناونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیش به په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوای ئه‌و هێرشه‌ی داعش، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و فڕۆكه‌كانیش له ئاسمانه‌وه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان له ناوچه‌كه كردووه.
پێشتریش وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندبوو، كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شد ژماره‌یان 60 كه‌س بووه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له مووسڵ، له سنووری مه‌خموور كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعش و گه‌مارۆ دراون.
په‌یامنێران: سۆران كامه‌ران + هه‌رێم جاف
H.B