شەپۆلێكی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویشدا بەفر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە ھەور و دواتر ھەوری تەواو لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە شاخاوییەكان باران دەست پێ دەكات و لە كاتەكانی شەویشدا لە ناوچە سنوورییە بەرزەكاندا بەفر دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی بەیانی ھەور و باران دەبێت، پاشان كاریگەری بارانبارین نامێنێت و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
