مه‌خموور.. كاروانێكى حه‌شد كه‌وته بۆسه‌ى داعشه‌وه
له مووسڵه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندنى حه‌شدى توركمانى، عه‌لى حسێنى رايگه‌ياند، دوێنێ چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردۆته سه‌ر كاروانێكى حه‌شد، كه له مووسڵه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه. به‌و هۆيه‌وه دوو چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
حسێنى گوتيشى: ئه‌و هێزه توركمانييه له مووسڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له نزيك ناوچه‌ى باقركهى نزيك مه‌خموور، كه‌وتۆته بۆسه‌ى داعش.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى، بڵاويكرده‌وه، بۆ كۆتايهێنان به گرووپه‌كانى داعش له سنوورى قه‌زاى مه‌خموور، هێزه ئه‌منييه‌كان ئۆپه‌راسيۆنێكى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاشكراشي كردووه، له‌و هێرشه‌ى داعشدا 6 چه‌كدارى حه‌شد كوژراون و 31ى ديكه‌ش بريندار بوون.
ئ.ر