به ڤیدیۆ... تۆپی مۆندیال بۆ یه‌كه‌مجار له خولی نایابی كوردستان ته‌قی
ئه‌و تۆپه‌ی له خولی نایابی كوردستان یاری پێده‌كرێت هه‌مان تۆپی مۆندیالی 2018ـی رووسیایه
له خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه و له یاری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار تۆپ ده‌ته‌قێت، له كاتێكدا ئه‌م تۆپه‌ی ئه‌م وه‌رزه یاری پێ ده‌كرێت له مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌كار هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 7 ئاداری 2019، له گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان میوانداریی زاخۆی كرد، له خوله‌كی 11 بێنجامین ئۆكۆباجی نێجیری له رێگه‌ی لێدانی پێناڵی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ده‌ربه‌ندیخان كرد.
له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م له نزیك ناوچه‌ی سزای یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی یاریزانانی هه‌ردوولا تۆپی یارییه‌كه ده‌ته‌قێت.