"ئه‌مڕۆ مۆرینهۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ده‌گاته ئیسپانیا"
مۆرینهۆ سه‌ركردایه‌تی ریال ده‌كات بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا خۆزێ مۆرینیۆ به ته‌واوه‌تی له ریال مه‌درید نزیكه و به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌ليد سه‌ركردایه‌تی مێره‌نگی ده‌كات.
له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ مۆرینیۆ بگاته مه‌درید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید له ته‌واوی ئه‌و یارییانه‌ی مێره‌نگی له‌م وه‌رزه ماویه‌تی.
ئاس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مۆرینیۆ له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌ليد له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی سانتیاگۆ سۆلاری، كه ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م راهێنه‌ره نازناوه‌كانی جامی شا و چامپیۆنزلیگی له‌ده‌ستدا و له‌لالیگاش هیوایان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه لاوازه.
خۆزێ پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز له نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2013 راهێنه‌رایه‌تی مێره‌نگی كردووه و له‌و ماوه‌یه‌دا به ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به كۆكردنه‌وه‌ی 100 خاڵ و 121 و یه‌ك گۆڵ لالیگای برده‌وه له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی جامی ئیسپانیا و جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.