نێیمار ده‌بێته یه‌كه‌مین قوربانی شكسته‌كه‌ی سانجێرمان به‌رامبه‌ر مان یونایتد؟
"نێیمار به‌بێ ئه‌وه‌ی یاری بكات سزایه‌كی قورس چاوه‌رێی ده‌كات"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه سزا بدرێت.
دوای شكستیهێنانی پاریس سانجێرمان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد نه‌یمار داسیلڤا له ئینستاگرامی خۆی هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوانانی یارییه‌كه.
نێیمار نووسویه‌تی:4 پیاویان وه‌ك ناوبژیوان داناوه و هێڵه‌یاساكانی تۆپی پێ نازانن،
دوای ئه‌م هێرشه‌ی نێیمار بۆ سه‌ر ناوبژیوانانی یارییه‌كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نێیمار داسیلڤا 2 بۆ 3 یاری دوای چاك بوونه‌وه‌ی له پێكان سزا بدرێت و نه‌توانێت یاری بكات.
نێیماری ته‌مه‌ن 27 ساڵ له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، له دوای مۆندیالی رووسیاش راسته‌وخۆ له خولی فره‌نسا تووشی پێكان بوو، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 23 یاری كردووه، 20 گۆڵ و 11 ئاسیستی هه‌یه.