حەوت هۆکار ناهێڵن شەو بە ئاسوودەیی بنوویت
چەند نەخۆشییەک پرۆسەی خەو لە مرۆڤدا تێک دەدەن
K24 – ههولێر:
کێشەکانی لەدەستدانی خەوێکی ئاسوودە زۆر بڵاون و چەندین هۆکاریان هەیە.
بەگوێرەی سەنتەری رێگری و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمەریکا CDC، لە هەر سێ کەس لە ئەمەریکا، کەسێکیان کێشەی خەویان هەیە و ئەگەر تۆش کێشەت لەگەڵ ماندوویێتی و خەودا هەیە، ئەوا گرنگە ئەم 7 خاڵەی خوارەوە بزانی.
کاتێک بەیانیان هۆشیار دەبیتەوە، هەر ماندوویت
زۆر هۆکار وات لێدەکەن، دوای خەویش هەر هەست بە ماندووێتی بکەیت، یەکێک لەوانیش ئەو خواردنانەیە کە دەیانخۆیت.
خواردنی زۆر چەور و شیرین یاخود ئەو خواردنانەی زۆر کەم فایبەریان تێدایە، دووچاری ئەو حاڵەتەت دەکەن.
ماندوویێتی دوای خەو کە ناسراوە بە Sleep apnea ئەو کاتە روودەدات کە لە کاتی خەودا بە ئاسایی هەناسە نادەیت و سووڕی خەوت تێکدەچێت.
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە نەخۆشییەیان هەیە، شەوان دەیان جار هۆشیار دەبنەوە، بەڵام کاتێک لەخەو هەڵدەستن، تەنها یەکجاریان بیردێتەوە.
یەکێک لە چارەسەرە سادەکان، خەوتنە لەسەر پشت.
ئەگەر هۆشیارکەرەوە Alarm دانەنێت، 12 کاتژمێر دەخەویت
ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام زۆر دەخەویت، ئەوا نەخۆشی رژێنی دەرەقیت هەیە (Hypothyroidism).
Hypothyroidism وا لە پرۆسەی خواردن و زۆر پرۆسەی دیکەی لەش دەکات هێواش کارەکانیان بکەن، ئەمەش وات لێدەکات بە رۆژدا ماندوو بیت و شەوانیش خەوێکی باشت نەبێت.
کاتێک لە نیوەشدا بەبێ هۆکار هۆشیار دەبیتەوە
هەندێک جار ئەم حاڵەتە بۆیە روودەدات چونکە کاتژمێری بایۆلۆجی مرۆڤ گۆڕانی بەسەردا هاتووە و دەکرێت دووبارە کاری لەسەر بکرێت و کاتی خەوتن رێکبخرێتەوە، بەمەش کێشەکە چارەسەر دەبێت، بەڵام دەکرێت هۆکارەکەی نەخۆشی بێت.
هەندێک کەس دووچاری نەخۆشی Circadian Disorder بوون، بۆیە دووچاری ئەو حاڵەتە دەبن، دەکرێت لە رێگای دەرمان و چەند تەکنیکێک چارەسەر وەربگرن.
هەتا بۆ ماوەیەک سەیری مۆبایل یان تەلەڤزیۆن نەکەیت خەوت لێناکەوێت
ئەمە روودەدات چونکە کەسەکە فشاری دەروونی و خەم و خەیاڵی هەیە. ئەم جۆرە کەسانە پەنا دەبەنە بەر شتی جیاواز تاکو پێش نووستن ئەو شتانەی نیگەرانیان دەکات و بەردەوام بیری لێدەکەنەوە، بێزاریان نەکات و خەویان بزڕێنێت.
خەبەرت دەبێتەوە و ناتوانی جارێکی دیکە بنوویت
هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتەش، خواردنەوە کحوولییەکان و کافێینە.
ئەم جۆرە خەو زڕانە کە بە insomnia ناسراوە تەنها لە ئەمەریکا 40 ملیۆن کەسە بە دەستییەوە دەناڵێنن.
هەستان بۆ میزکردن
ئاساییە شەوان بۆ میزکردن هۆشیار ببیتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمە چەند جارێک دووبارە ببێتەوە، ئەوا کێشەیە.
رەنگە کەسەکە دووچاری نەخۆشی شەکرە یاخود نەخۆشییەکانی گورچیلە بووبێت.
هەروەها، نەخۆشییەکانی دڵ و پرۆستات کاریگەری لەسەر ئەم حاڵەتە دروست دەکەن.
دەچیتە جێگا و هەرگیز خەوت لێناکەوێت
ئەگەر کەسێک شەوان خەوی لێنەکەوێت، لەگەڵ ئەوەش دڵی خێرا لێبدات و هەست بە بێزاریی بکات، ئەوا تەندروست دڵی لەمەترسیدایە.
The Epoch Times
H.J