به 4 یاری ئاگرین، كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایاب دێت
گازی باكوور بۆ ئه‌م یارییه میوانێكی مه‌ترسیداری هه‌یه
ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 4 یاری، كۆتایی به یارییه‌كانی گه‌ڕی نۆزده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان دێت، به‌رزاییه‌كانی پیرمام یاری لوتكه له نێوان پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگ و یانه‌ی هه‌ولێر له خۆده‌گرێت، له دهۆكیش زێره‌ڤانی باوه‌ش بۆ شێروانه‌ی میوانی ده‌كاته‌وه، نه‌ورۆزیش له ئه‌ركێكی ئاسان رووبه‌ڕووی ئاكرێ ده‌بێته‌وه، گازی باكووریش له كه‌ركووك میوانێكی ترسناكی هه‌یه كه ململانێی نازناوه‌كه ده‌كات.
له پیرمام یاری لوتكه ده‌كرێت
یانه‌ی هه‌ولێر به زامێكی قووڵه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت، سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه له دوو یارییه قورسه‌كه‌ی رابردوو چوار خاڵی كۆكردۆته‌وه و یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگ هێشتۆته‌وه و هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌شی راگرتووه، له ئێستاشدا له باشترین دۆخ پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی هه‌ولێری ركابه‌ری ده‌بێته‌وه كه هه‌میشه یاری ئه‌م دوویانه‌یه پڕ له ململانێ و تاموچێژ بووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی له چی دۆخ و پله‌یه‌كی ریزبه‌ندی دان.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر به به‌راورد به قۆناخی یه‌كه‌م ئاست و ئه‌نجامی باش نییه، 3 یارییه تاڵاوی دۆڕان نۆش ده‌كات، له گۆڵكردنیش هه‌ژارترین تیپه ته‌نها 11 گۆڵیان كردووه، ئه‌مه‌ش لاوازی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌رده‌خات، هه‌موو گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان شكستیهێناوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به‌وه ناسراوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی باشتر یاری ده‌كات.
نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ی به ئاكرێ خۆش بكاته‌وه
نه‌ورۆز له یاریگای خۆی له سلێمانی میوانداری ئاكرێی خاوه‌ن لاوازترین تیپی خوله‌كه ده‌كات، نه‌ورۆز سوودمه‌ندترین یانه بووه له گۆڕینی راهێنه‌ره‌كه‌ی، به‌ڵام گه‌ری رابردوو له زاخۆ تووشی شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كرا هات و هه‌نگاوێك له سه‌روو ریزبه‌ندییه‌كه دووركه‌وته‌وه، بۆیه پرسیار عه‌بدولره‌زاقی راهێنه‌ره لاوه‌كه‌ی نه‌ورۆز ده‌یه‌ویت به رابه‌رایه‌تی هێڵه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی كه خۆی له (دیار عه‌لی و ئاسۆ رۆسته‌م) ده‌بینێته‌وه به‌هه‌ر نرخێك بێت له ئاكرێ بباته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئاكرێ له یه‌كه‌مین وه‌رزی له خولی نایابی كوردستان هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك و ده‌بیته نێچیرێكی ئاسان و خاڵی لێ وه‌رده‌گرن، هه‌موو هه‌وڵێكی ئاكرێ له‌م وه‌رزه ته‌نیا مانه‌وه‌یه له رێزی یانه نایابه‌كانی كوردستان و له ئێستاشدا به 12 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێن.
یاری لوتكه له دهۆك به‌ڕێوه‌یه
یانه‌ی شێروانه له كه‌لاره‌وه روویكردۆته‌وه دهۆك و رێگه‌یه‌كی دووری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی بڕیوه، شێروانه هه‌موو وه‌رزێك به‌هۆی دووری كه‌لار له شوێنی جوگرافییه‌وه هیلاكترین تیپی خوله‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م وه‌رزه شێروانه هه‌ركاتێك گه‌شتی بادینانیان كردبێت به سه‌ركه‌وتن و 3 خاڵی یارییه‌كه بۆ گه‌رمیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌م یارییه‌ش یانه گه‌رمیانییه‌كه ئه‌ركیان قورسه، چونكه به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن كه ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ئه‌م یارییه بۆ تیپه‌كه‌ی سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری زێره‌ڤانی چاره‌نووسسازه، چونكه ته‌نیا بردنه‌وه، زێره‌ڤانی له ململانێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌هێڵێته‌وه، بۆیه نوێنه‌ره‌كه‌ی بادینان وه‌ك یاریی كۆتایی سه‌یری رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌میش له یانه كه‌لارییه‌كه بكه‌نه‌وه.
زێره‌ڤانی به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ له ریزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به 25 خاڵ پله‌ی حه‌وته‌می گرتووه.
گازی باكوور میوانێكی ترسناكی هه‌یه
ئارارات بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی گازی باكوور سه‌ردانی كه‌ركووكی كردووه، گازی باكوور بۆ ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ گوزه‌ر ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ته‌نیا خاڵێك له ناوچه‌ی مه‌ترسیداره‌وه دووره، بۆیه عیماد قادری راهێنه‌ری گازی باكوور گه‌ره‌كیه‌تی له ئارارات بباته‌وه و تاراده‌یه‌ك خۆی له دابه‌زین دوور بخاته‌وه، گاز ته‌نها دوو بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه هه‌یه، له‌م وه‌رزه 11 یاریی به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه و به 17 خاڵ له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت.
به گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت ئارارات ببێته میوانێكی مه‌ترسیداری كه‌ركوكییه‌كان، به‌هۆی ئه‌نجامه باشه‌كانی رابردوویان بۆ ئه‌م یارییشه ساز و ئاماده‌ن و ته‌نیا یه‌ك خاڵیش له پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه دوورن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات چاوی له شكستی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دراوسێیه‌تی تا به فه‌رمی سه‌رووی ریزبه‌ندی خوله‌كه بگرێت.