نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
ستایشى پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردهییى نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاو كه لە دێنیس ناتالی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ململانێكان و سەقامگیری، ئەندرۆ پیك، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، جۆی هوود، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، ستیڤن فاگن، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرس پێكهاتبوو، كۆبووەوە.
به گوێره‌ی زانیاریی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندى میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پێشوازیكردن و پاراستنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، به‌رز نرخاند و ستایشى پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به دیالۆگ كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاى له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكات پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و چۆنیه‌تیی بنبڕكردنی هزری توندڕه‌وی و دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به ڕێگه‌ی دیالۆگ و به‌پێی ده‌ستووری عێراق، دووپات كرده‌وه.
ئ. م