چەند ئامارێک رەوشی مەترسیداری ژنان نیشان دەدەن
کام وڵاتانە بۆ ژنان باشترین و خراپترینە؟
K24 – ههولێر:
بەهۆی ئەوەی ژنانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە 8ی مارسی ساڵی 1917 توانیان مافی دەنگدان بەدەست بهێنن، لە ساڵی 1975 نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا ئەو رۆژە بکاتە رۆژی جیهانی ژنان.
ئەگەرچی گەر رۆژانە باس لە نەهامەتییەکانی بەشێکی زۆر لە ژنانی جیهان بکەین، هێشتا بە دەیان تاوانی شاراوە ناگەین، بەڵام لەم رۆژەی ساڵدا، جیهان زیاتر بایەخ بە رەوشی ژنان دەدات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی داتاکان( ئەوانەی ئاشکرا کراون) زانیاری مەترسیدار لەسەر رەوشی ژنان نیشان دەدەن.
بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان:
- 35%ی ژنان لە جیهان دووچاری جۆرێک لە گێچەڵی سێکسی یان دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.
- 75% ژنان لە جیهان تووندوتیژی جیاوازیان بەرامبەر ئەنجامدراوە.
- لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێکی زۆری ئەو کوڕانەی ژن دەهێنن و باوکیان تووندوتیژبووە، هەمان کار لەگەڵ خێزانەکەیان دەکەن.
- تەنها لە ساڵی 2017، 87 هەزار ژن بە مەبەست کوژراون، 50 هەزاریان لە لایەن ئەندامانی خێزانەکانیان کوژراون.
- 51%ی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کچ و ژنن، زۆرینەیان وەکو کاڵەیەکی سێکسی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
- 650 ملیۆن کچ لە جیهان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیەوەیە و بە شوودراون.
- لە تەواوی جیهان 200 ملیۆن ژن، خەتەنە کراون.
- 60%ی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رووی سێکسیەوە لانی کەم جارێک هەراسان کراون.
- لە زۆربەی وڵاتان، تەنها 40% ئەو ژنانەی تووندوتیژیان بەرامبەر کراوە داوای یارمەتیان دەکەن.
- سێ هەزار و 100 ژنی ئێزدی لە ساڵی 2014ەوە کوژراون و شەش هەزار و 500 دیکەش رفێندراون، واتە 2.5%ی ئێزدییەکان، یان کوژراون و یان رفێندراون
- لە ئەفریقا خەتەنەی ژنان زۆرترینە.
رەوشی ژنان لە هەرێمی کوردستان:
لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بوونی چەند یاسایەک، رەوشی ژنان باش نییە و چەندین حاڵەتی کوشتن و سووتان تۆمار کراون.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ، تەنها لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، 5 حاڵەتی کوشتن، 21 حاڵەتی سووتان و 8 حاڵەتی خۆ سووتان تۆمار کراون.
هەروەها، 10 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی هەبووە و 706 سکاڵاش تۆمار کراوە.
زۆرێک لە هۆکاری کوشتنی ژنان، کوشتن لەسەر شەرەفە و لە ژێر ناوی "پاککردنەوەی شەرەف" ژنان دەکوژرێن یان ناچار بە خۆکوشتن دەکرێن.
زۆر حاڵەتیش هەیە کە بە شاراوەیی ماونەتەوە، لە هەندێک ناوچە، هێشتا کچان لە بری خوێن و چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردێن. ئەوان بە دیاری دەدرێن بە خێزانێکی دیکە تاکو کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بێ ئەوەی زۆرێک لەم خانمانە هۆکاری کێشەکان بن.
ئەو 20 وڵاتەی بۆ خانمان سەلامەترینە:
دانیمارک
سووید
نەورویج
نێزەرەلاندس (هۆڵەندا)
فینلەند
کەنەدا
سویسرا
ئوستوراڵیا
نیوزلەند
ئەڵمانیا
لۆکسمبێرگ
ئۆستریا (نەمسا)
بەریتانیا
فەرەنسا
ئیرلەندا
ژاپۆن
ئیسپانیا
ئیتاڵیا
پورتوگال
پۆڵەندا
ئەو 10 وڵاتەی تیایاندا زۆرترین دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر ژنان:
هیند
کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ
سووریا
ئەمەریکا
کۆماری کۆنگۆ
باشووری ئەفریقا
پاکستان
مەکسیک
میسر
سۆماڵ
نایجیریا
چەند بەرهەمێکی جیهانی ئەدەبی لەبارەی مافی ژنان و تێگەیشت لە هۆکاری کێشەکانی ژنان لە جیهان:
The Second Sex by Simone de Beauvoir
The Handmaid's Tale by Margaret Atwood
We Should All Be Feminists by Chimamanda Ngozi Adichie
The Feminine Mystique by Betty Friedan
Men Explain Things to Me By Rebecca Solnit
A Room of One's Own by Virginia Woolf
سەرچاوە:
Sky News
UN Women
Business Insider
H.J