كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور لە ھەندێك كات و شوێنی جیاوازدا خێرای با زیاد دەكات.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت.
