بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد
یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان
K24 – ههولێر:
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 09/03/2019، سەڵاح سەید قەزاز، ناسراو بە سەڵاح چاوشین، یەکەم سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی ئێستای جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە کۆچی دوایی کرد.
سەڵاح چاوشین یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی شۆڕشی ئەیلوول و دواتریش پێشمەرگە و فەرماندەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، چەندین پلە و پۆستی جیاوازیی حزبی و حکوومی هەبووە.
یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی لە ساڵی 2009، بزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند و رۆڵی هەبووە لە بەرەو پێشبردنی بزووتنەوهکە.
سەڵاح چاوشین دۆخی تەندروستی تێکچوو بوو و لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، چەند جارێک بۆ چارەسەری پزیشکی، رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کرابوو.
دوایین جار لە 19ی شوباتی رابردوو، گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لە لایەن چەند بەرپرسێکی پارێزگای سلێمانی و خانەوادەکەی پێشوازی لێ کرا.
H.J