ڤيديۆ.. هێزى ده‌ريايى ئێران رووبه‌ڕووى چه‌ته ده‌رياييه‌كان ده‌بێته‌وه
11 گهمیى پڕ له چه‌كدار هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر كه‌شتييه‌كى ئێرانى
K24 – هه‌ولێر:
تهلهڤزيۆى فه‌رمیى ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ينى بڵاويكرده‌وه، هێزى ده‌ريايى ئێران توانيويه‌تى هێرشى چه‌ته‌ى ده‌ريايى بۆ سه‌ر كهشتيێكی نهوتههڵگرى ئێرانى له كه‌نداوى عه‌ده‌ن تێك بشكێنێت.
به گوێره‌ى زانياریى كه‌ناڵه ئێرانييه‌كه، 11 گهمى و يه‌ختى پڕ له چه‌كدار هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر كه‌شتييه‌كى ئێرانى، كه 150 ته‌ن نه‌وتى خاوى پێبووه.
ئێران له‌م ساڵانه‌ى دواييدا بۆ پاراستنى كه‌شتييه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانى، هه‌وڵي داوه كهشتیى جه‌نگى ره‌وانه‌ى زه‌رياى هيندى و كه‌نداوى عه‌ده‌ن بكات.