10 سوودی سەرسوڕهێنەری بیبەری توون
پێویستە رۆژانە بیبەری توون بخۆیت
K24 – ههولێر:
بیبەری توون (تیژ) چەندین سوودی زۆر گرنگی هەن و دەبێت یەکێک بێت لە خواردنە سەرەکییەکان.
بەشێوەی سۆس یان بیبەری ئاسایی بێت، لەشی مرۆڤ سوودی زۆر لە بیبەری توون دەبینێت جا لە فشاری خوێن و مردنی خانەکانی شێرپەنجە بیگرە تا دەگاتە سووتانی کالۆری و چالاککردنی پرۆسەی هەرس.
ئەم 10 هۆکارەی خوارەوە وات لێدەکەن بیبەری توون خواردنی سەرەکیت بێت:
- بیبەری توون شەش بۆ سفر کالۆری تێدایە (بۆ هەر کەوچکێک)، واتە قەڵەوت ناکات
- لەگەڵ بیبەر، بە ماوەیەکی کەمتر، کالۆرییەکی زیاتر دەسوتێنیت
- فشاری خوێن رێکدەخات
- لووتی ئەو کەسانە پاکدەکاتەوە کە دووچاری هەڵامەت و هەوکردن بوون
- وات لێدەکات کەمتر بخۆیت (بەهۆی ئەوەی پارووی بچووکتر و هێواشتر نان دەخۆیت لەبەر توونییەکەی)
- هەرسکردن بەهێز دەکات
- ئازاری جوومگەکان کەم دەکاتەوە
- دژی خانەکانی شێرپەنجە دەجەنگێت
- کاریگەری ئەرێنیی لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە
- پرۆسەی پیربوون هێواش دەکاتەوە
The Epoch Times
H.J