ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە
هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و چه‌ند پرسێكی دیكه تاوتوێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 سبەینێ یه‌كشه‌ممه 10/3/2019 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی گۆڕان باس ده‌كرێت.
پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابه‌تانه بدرێت.