به ڤیدیۆ.. ویستیان هاوسه‌رگیریان رابگه‌یه‌نن به‌ڵام ده‌ستگیركران
كوڕه‌كه له شوێنێكی گشتی داوای هاوسه‌رگیری له كچه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كوڕێكی ئێرانی، له ناوه‌ڕاستی بازاڕێك داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، كه به گوڵی سوور شوێنه‌كه‌شی رازاندووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به داواكه‌ی رازی ده‌بێت و باوه‌شی پێدا ده‌كات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی داوای هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه له كچه‌كه، له‌لایه‌ن چالاكوانێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ناوی "سوبحان حه‌سه‌نوه‌ند"ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه باس له‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه داوای هاوسه‌رگیری له كچه‌كه كردووه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌و پێیه‌ی له شوێنێكی گشتی ئه‌و كاره‌یان كردووه و كچه‌كه‌ش باوه‌شی پێدا كردووه، كه به گوێره‌ی یاساكانی ئێران ئه‌و كاره قه‌ده‌غه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌و چالاكوانه، رووداوه‌كه له شاری ئاراكی ناوه‌ڕاستی ئێران روویداوه، ده‌ستگیركردنی كوڕ و كچه‌كه‌ش، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، كه دواتر به كه‌فاله‌ت ئازادكراون.
? Man publicly proposes to woman at shopping mall in Arak, central #Iran
— Sobhan Hassanvand (@Hassanvand) March 8, 2019
Both arrested for "marriage proposal in contradiction to islamic rituals... based on decadent Western culture," then released on bail pic.twitter.com/eKdlNX9Bte
ئ. م